کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیەشبێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممەش ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک.

لە رۆژانی رابردووشدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan