کوردستانی

سلێمانی؛ چوار تۆمەتبار ژنێک هەڵدەخەڵەتێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ چوار تۆمەتبار ژنێک هەڵدەخەڵەتێنن
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند كە چوار لەو تۆمەتبارانە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و دەستدرێژییان كردبووە سەری.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "لە دوو چالاكی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیركران كە دوو لە تۆمەتبارەكان تەقەیان لە هاوڵاتییەك كردبوو، چوار تۆمەتبارەكەی دیكەش لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراون كە دەستدرێژیان كردبووە سەری".

باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووە و بردویانە بۆ باخێك لە سنووری بەكرەجۆ و لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردووەتەسەر".

راشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتباران ( ر. ف. ح. لەدایكبووی 1994 )،(ه.  م. ع. لەدایكبووی 1994 )،(أ. ف. ر. لەدایكبووی 1988)،( ب. ص.م. لەدایكبووی 1988) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە چالاكییەكی دیکەدا و دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لە سنووری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەك برینداركرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

دەشڵیت "لە ئێستادا تۆمەتباران (د. ن. أ. لەدایكبووی 1993 و د. ن. أ. لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب