عیراقی
دادگەی باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق ئەو سكاڵایانەی رەتکردەوە کە لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاراستەی کرابوو.
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق ئەو سكاڵایانەی رەتکردەوە کە لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاراستەی کرابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە چواری نیسانی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگە بەمەبەستی بڕیاردان لەبارەی ئەو سکاڵایەی لە دژی بەرزی نرخی دۆلارەوە تۆمار کرابوو کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سکاڵاکەی رەتکردەوە و دۆسییەکەی داخست.
8ی ئازار دادگەی فیدڕاڵی عیراق سکاڵای ژمارە 32ی تاوتوێکرد کە تایبەت بوو بە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی، ئەو کات دادگە بڕیاریدا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە دوابخات و لەسەر ئەم بابەتە بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد، تاوەکو لەسەر ئەو بابەتە و ناوەڕۆکی سکاڵاکە روونکردنەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 بە بڕیارێکی بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرزکرایەوە و هەر (100) دۆلارێکی ئەمەریکی بەرانبەر بە (145) هەزار دیناری عیراقی جێگیر کرا.
ر. ئ.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 بە بڕیارێکی بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرزکرایەوە و هەر (100) دۆلارێکی ئەمەریکی بەرانبەر بە (145) هەزار دیناری عیراقی جێگیر کرا.
ر. ئ.