کوردستانی

تەرمی كۆتا گه‌نجی رووداوەکەی ماوەت دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی كۆتا گه‌نجی رووداوەکەی ماوەت دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

قایمقامی ماوەت رایگەیاند، تەرمی کۆسار نەوزاد کە نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی لە چەمێکی ماوەت خنکان، دۆزرایەوە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی کۆسار نەوزاد لە دووری 100 مەتر لە شوێنی دۆزینەوەی دوو تەرمەکەی دیکە دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی سەختی شوێنەکەوە دەبێت لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە دەربهێندرێتەوە و دوای دەرهێنانەوەشی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".

ئێوارەی 21ی مانگی رابردوو سێ گەنجی گوندی بەرسماقی قەزای ماوەت، دوای ئەوەی بەمەبەستی وێنەگرتن روو لە چەمی خەمەڵوک دەکەن، یەکێکیان بەناوی (هەڵکەوت)دەکەوێتە ئاوەکەوە و دوانەکەی دیکەش بەناوەکانی (کۆسار و دەرون)کە خاڵۆزا و پورزای یەکترن بەمەبەستی رزگارکردنی خۆیان هەڵدەدەنە ناو ئاوەکەوە و له‌ ئێستاشدا ته‌رمی هه‌رسێ گه‌نجه‌كه‌ ده‌رهێنراوه‌ و راده‌ستی كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه‌.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب