کوردستانی

سەبارەت بە پێدانی ئەم پێشینانە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە پێدانی ئەم پێشینانە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندانی بانکی رافیدەینی عیراقی رایدەگەیەنێت سەرجەم لقەکانی بانکەکە دەکرێتەوە بۆ پێدانی پێشینەی 25 ملیۆن دیناری بە  فەرمانبەر و ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان.

ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 4ی نیسانی 2022 نووسینگەی رایگەیاندنی  بانکی رافیدەین رایگەیاندووە "ئەوەی بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە ژمارەی سنوورداری چەند لقێكی دیاریكراو بۆ پێشكەشكردنی پێشینەكان دوورە لە راستییەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "هەموو لقەكانی بانكەكە بە پێدانی پێشەكی 25 ملیۆن بۆ فەرمانبەر و ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، هەروەها قەرزی خانووبەرە و دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قەرزی بازرگانی بچووك و قەرزی دیکەش".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan