کوردستانی

شێوازی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا شێوازی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری تیادا بکرێت هەر هاوڵاتییەل مۆڵەتەکەی شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون دەتوانێت نوێی بکاتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بۆ لەمەودوا هاوڵاتییان و شوفێران بەر لە تەواوبوونی ماوەی بە سەرچوونی مۆڵەتەکانیان بە ماوەی شەش مانگ دەتوانن تازەی  بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا بڕیارەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش کارئاسانییەکە بۆ هاوڵاتییان وەڕێگریەکە لە تووشبوونیان بە سزای بەسەرچوون".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan