کوردستانی

ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو گۆمێکەوە و مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو گۆمێکەوە و مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی قوڕەبەگی سەر بە ناحیەی هەریر ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە ناو گۆمێکی ئاو بەو هۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان ژێر ئاو کەوتن، لەئەنجامدا یەکێکیان خنکا.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی نیسانی 2022  چوار کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەو چوار کەسە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتوونەتە ناو گۆمێکەوە لە یەکێک لە گوندەکانی هەریر".

ئاماژەی بەوەکرد "لە رووداوەکەدا مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی (ئومێد رزگار) خنکاوە، هەروەها سێ کەسەکەی دیکەش سییەکانیان پڕبووە لە ئاو و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan