کوردستانی

دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لەم سنوورە راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لەم سنوورە راگیرا
مەودا میدیا-

بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێرانەوە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری عیراقی رابگرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی پابەند نەبوونی بەشێکی زۆری شۆفێران بە ریزبەندی و کاتی دابەشکردن و گرفت دروستکردن بۆ شۆفێرانی دیکە و بۆ لیژنەی دابەشکردن بەشێوەیەکی دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لە قەزای کەلار رادەگیرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە "سبەینێ سێشەممە 5ی نیسانی 2022 بەنزینی 690 دیناری دابەشناکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan