کوردستانی
دوایین زانیاریی لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەزارەتی پێشمەرگە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی شەش بۆ حەوت ساڵە دەستمانکردووە بە یەکگرتنەوەی لیواکانی پێشمەرگە و هەتاوەکو ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامی هەیە".
روونیکردەوە "دوو پرۆسە هەیە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، یەکەمیان پرۆسەی چاکسازییە بەپێی یاسای ژمارەی دووی ساڵی 2020ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێنج خاڵی پەیوەستە بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها پرۆسەی دووەم ئەو پرۆژەیە بوو کە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەمانبووە کە لە 35 خاڵ پێکهاتووە و زۆربەی خاڵەکان جێبەجێ کراوە".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "لەئێستادا لە وەزارەتی پێشمەرگە 21 لیوا هەیە، پرۆسەی یەکگرتنەوەی ئەم لیوایانەش بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا