کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی شوباتی 2022ی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد بڕیارە بۆ مانگەکانی داهاتووش دابەشکردنی دەرماڵە بەردەوامی هەبێت.

د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 5ی نیسانی 2022 دەستمانکرد بە دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی شوباتی 2022ی خوێندکاران".

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "مەرج نییە ئەمڕۆ سەرجەم خوێندکاران دەرماڵەکانیان وەربگرن لە رۆژانی داهاتووشدا دابەشکردنی دەرماڵە بەردەوامی دەبێت".

وتی "دەرماڵەی مانگی یەکی خوێندکاران دراوە، ئەمەش دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکارانە، هەروەها بڕیارە بۆ مانگەکانی داهاتووش دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بەردەوامی هەبێت".

جێگەی ئاماژەیە، بڕی ئەو دەرماڵەی دابەشدەکرێت بۆ خوێندکارانی ناوشار 40 هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار 60 هەزار دینارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan