کوردستانی
هۆشداری دەدرێت و داوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەم خواردنانە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی هۆشداری دەدات و داوای قەدەغەکردنی چەند خواردنێک دەکات لە فرۆشگەی قوتابخانەکان.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کە د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان واژۆی لەسەر کردووە داوا دەکات، فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە و شەربەتی تۆزی گیراوە لە فرۆشگەی قوتابخانەکان قەدەغە بکرێن، چونکە زیانی گەورەیان بۆ تەندروستیی منداڵان ھەیە، ئەو منداڵانەشی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە کاریگەری خراپیان لەسەر دروست دەبێت و کۆنترۆڵی شەکرەیان لە دەستدەدەن.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان داوایکردووە، لە بری ئەو خواردنانە، جۆرەکانی میوە و چەرەسات و شیر و نۆکاو و پاقلەی کوڵاو و ھێلکەی کوڵاو و چەند بابەتێکی دیکر بفرۆشرێن، ئەوەش لە ژێر چاودێری تەندروستیدا.
هەروەها لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ چاودێری جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی لە نووسراوەکەدا هاتووە.
س،ر

بیروڕا