کوردستانی

سێ کۆڵبەر بریندارکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کۆڵبەر بریندارکران
مەودا میدیا-

سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 4ی نیسانی 2022 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا سێ کۆڵبەر برینداربوون.

ئاماژە بەوەکراوە، تائێستا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی "ئاکۆ خودامورادی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی بۆ هەنگاو روونبووەتەوە کە 27 پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و دوو کۆڵبەری دیکە لە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و پاوەن بوون ناسنامەیان نەزانراوە, ئەم سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری پاوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan