کوردستانی
پارتی کۆتا بڕیاری خۆیدا و هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و مافی هیچ لایەنێک نییە هەڵبژاردن پەکبخات، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بێت و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش لە نزیکترین کاتدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و مافی هیچ لایەنێک نییە هەڵبژاردن پەکبخات، هەروەها ئێمە رازین بەوەی کۆمسیۆن بە هەمان هەیکەلی پێشوو کارابکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "دەبێت دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بێت و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش لە نزیکترین کاتدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان و دۆخی ناوخۆیی تاوتوێ بکات".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی "ئەگەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وادەی دانیشتن دیارینەکات یان لایەنێک بیەوێت دانیشتنەکانی پەرلەمان پەکبخات، ئەوا فراکسیۆنی پارتی زۆرینەی پەرلەمانی لە پەرلەمانی کوردستان بەکاردەهێنێت".
س،ر

بیروڕا