کوردستانی
عەبدولستار مەجید: بڕیارەکەی پارتی په‌یوه‌ندى به ساخته‌كارییه‌وه هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی دادگەریی له په‌رله‌مانى كوردستان رایدەگەیەنێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچ نیه‌تێكى نییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا بكرێت و هه‌موارى یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته‌وه، ئاماژە بەوەدەکات به‌شێكى ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ساخته‌كارییه‌وه هه‌یه.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی دادگەریی له په‌رله‌مانى كوردستان ئەمڕۆ رایگه‌یاند "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچ نیه‌تێكى نییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا بكرێت و هه‌موارى یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نیه‌تیان هه‌بووایه دوێنێ ئێمه بڕیاربوو له هۆڵى پرۆتۆكۆڵى په‌رله‌مان كوردستان كۆببینه‌وه، بڕیاربوو ئه‌وانیش بێن، به‌ڵام نه‌هاتن هه‌ر بهاتنایه خۆ ئێمه نه‌مانوت با بگه‌ینه رێككه‌وتن، ته‌نها بهاتنایه یان رێكده‌كه‌وتین یان نا!".

ئاماژەی بەوەکرد "به‌شێكى ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ساخته‌كارییه‌وه هه‌یه، ئێمه تۆمارى ده‌نگده‌ره‌كانمان 400 هه‌زار جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاخر ئێمه به‌مه‌وه ده‌مانه‌وێت بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه؟! خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن 36 په‌رله‌مانتار به تەنها لە دهۆک بۆ پارتی دەرچووە لە کۆی 45 کورسی، زۆرینەی پەرلەمانیەکەیان ئاوا دروستکردووە بۆیە نایانەوێت یاساکە هەموار بکرێتەوە"
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "پارتى به ئێمه ده‌ڵێن، كات دره‌نگه، خۆ له 20ى كانونى دووه‌مه‌وه كۆمسۆن واده‌كه‌ى به‌سه‌رچووه، ئه‌ى بۆ ئه‌وكات هیچیان نه‌ده‌وت".
س،ر
س،ر
بیروڕا