کوردستانی
یەکێتی زانایان داوایەک له خێرخوازان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتی زانیانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە خێرخوازان دەکات هاوکاریی هەژاران بکەن بەتایبەت خانەی بێ سەرپەرشتان.
ئەمڕۆ سێشەممە یەکێتی زانایان پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە " بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازان بکەین، بە زەکات و بەخشینەکانیان خانەی نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان لە یاد نەکەن، کە کۆمەکی کردنیان زۆر خێرە و کارێکی مرۆیی گەورەیە".

دهقی پهیامهكه:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
((وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ)) المائدة:2
ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، نەریتی کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی وایە، گیانی هاوکاری و خێر و بەخشینەوەی کۆمەکی و خواردن و شیرینی دەکەنە سیمایەکی جوانی کۆمەڵایەتی و بەنیەتی رەزامەندی خوا و بەجێگەیاندنی ئەرکی ئایینی ئەم کارە ئەنجام دەدەن.
ئێمە لە یەکێتی زانایان دەستخۆشی زۆرمان بۆ سەرجەم دەزگا و کەسایەتی خێرخواز و خواپێداوان هەیە لەبەرانبەر ئەم کارو هەنگاوە خێرخوازی و ئیمانی و ئینسانیەی پێشکەشی دەکەن.
هەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازان بکەین، بە زەکات و بەخشینەکانیان خانەی نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان لە یاد نەکەن، کە کۆمەکی کردنیان زۆر خێرە و کارێکی مرۆیی گەورەیە، لەهەمان کات بەپێی شەریعەتی ئیسلام دروستە زەکات بدرێت بە نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان، بەو مەرجەی لە خودی خۆیان خەرج بکرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
(5ـی نیسان / ئهپرێلی 2022)
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا