کوردستانی
کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەچێتە قۆناغی پێشکەوتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی 100 مەتری سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارکردن لە 34 مەتری شەقامەکە دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و بە میکانیزمێکی خێرا کارەکان بەڕێوەدەچن.

لە rاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای قەیوان گروپ ئاماژەی بەوەکردووە "بەردەوامن لە کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی و بە بەرزترین کوالێتی ئەندازیاری رێگەوبانی خێرای سەردەم کارەکانیان جێبەجێدەکەن".
کۆمپانیاکە دەشڵێت " لەئێستادا لە بواری جێبەجێکردندا، کاری خێرا بۆ دروستکردنی یەکتربڕ، پرد، ئەندەرباس، تۆڕی کارەبا، بڕین و پڕکردنەوە و دروستکردنی قاڵبی ئامادەکراوی (گێردەر)ی سەرجەم پردەکانی ناو پڕۆژەکە دەکرێت؛کە قۆناغێکی پێشکەوتووی جێبەجێکردنی کارکردنی شەقامی ئۆتۆبانی بابانە".
کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی قۆناغی بەرچاوی بڕیوە و پێشتریش سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوام دەبێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ خەرجکردنی شایستەیی دارایی کۆمپانیای جێبەجێکار.
ر. ئ.

بیروڕا