کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندی نانەواخانەکان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانەواخانەکانی کوردستان و گەیاندنی کێشە و داواکارییەکانیان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 50% داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە راسپارد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوا بەدوای دیداری راستەوخۆی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانەواخانەکانی کوردستان و بەدواداچون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە 50% داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانەواخانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە راسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانەواخانەکان کەمبکرێتەوە.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و سوتەمەنی نرخی نان لە بەشێک لە نانەواخانە و سەمونخانەکانی کوردستان گران بوو، ئەمەش ناڕەزایی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا