کوردستانی
بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمی دەرمان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمیی دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بكات و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی تایبەتمەند بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكان دەكەن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمیی دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بكات و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی تایبەتمەند بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكان دەكەن.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان كە واژووی دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و تێیدا هاتووە "مەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمی دەرمان و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی تایبەت بە بواری دەرمان لەلایەن بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەك بۆ بەدواداچوونی ئەو كێشانە دراوە".
لە نووسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لیژنەكە بەشێوەی مەیدانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەن.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی کەمی دەرمان و کەمی پێداویستییە پزیشکییەکان لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەرادەیەکی بەرز راگیراوە.
ر. ئ.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی کەمی دەرمان و کەمی پێداویستییە پزیشکییەکان لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەرادەیەکی بەرز راگیراوە.
ر. ئ.
بیروڕا


