کوردستانی

زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەم ئاوی لە هەولێر تەرخاندەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەم ئاوی لە هەولێر تەرخاندەکرێت
مەودا میدیا-

راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر دەڵێت "سەرۆکى حکومەتى هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 7 ملیار دینارى بۆ چارەسەرکردنى ئاوى ماڵان  لە هەولێر تەرخانکرد".

لە راگەیەندراوێکدا بەشی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکرد "بەمەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوورووبەرى لە وەرزى هاوینى ئەمساڵ، به‌ فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (7.654.596.86) دینار درا.

پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌ "ئەم گوژمەى کە دیاریکراوە وەک پلانى کورتخایەن بۆ هاوینى ئەمساڵ خەرجدەکریت".

باسی لەوەشکردووە "بۆ پلانى درێژخایەن و چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى ماڵان لە هەولێر و دەوورووبەرى بۆ ماوەیەکى دوورمەودا، لەلایەن پارێزگا دیراسەیەکى هەمەلایەنە دارێژراوە و لیژنەیەکى مەیدانیش لەئێستادا کارى لەسەر دەکات".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب