کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران چاکسازی لە مووچەدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران چاکسازی لە مووچەدا دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی سازدەکات لەسەر پرسی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عیراقی بۆ ساڵی دارایی 2022 گفتوگۆ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نیسانی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات".

ئاماژر بەوەکراوە "کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینیان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەردوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ئەنجام دران". 

ئەوەخراوەتەڕوو "بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی رووسیا - ئۆکرانیا".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەر لە کۆبوونەوکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (مشروع قانون الدعم الطاریء للأمن الغذائي والتنمیة) کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی و لە ھەمان کاتیشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2022".

راشیگەیاندووە "بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (76)ی 2020/10/7 کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردوو مادەی (9) و (10) لە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 تایبەت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عیراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب