کوردستانی

یەکێتی بۆ پارتی: هیچ هێزێک رامان ناگرێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی کە هەمانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی بۆ پارتی: هیچ هێزێک رامان ناگرێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی کە هەمانە
مەودا میدیا- 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت زۆربەی لایەنەکان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنیان دەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت هەموو فراکسیۆنەکان سازان بکەن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، نەک هەموو فراکسیۆنەکان دوای بیروڕای یەک  فراکسیۆن بکەون.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەردوو یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن رەهەندی نیشتمانییان هەیە و دەبێت بە رێککەوتن هەموار بکرێتەوە و زۆربەی لایەنەکانیش ئەوەیان دەوێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جەختکراوەتەوە لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، لە ماوەی شەش مانگدا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێککەوتن".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "پەرلەمانی نوێ ناتوانێت بە یەک بازنەیی هاوسەنگی لەنێوان پارێزگاکاندا رابگرێت، بۆیە پێویستە بکرێتە چوار بازنە، هەروەها تۆماری دەنگدەران پاک و پوخت نییە، ئێمە تۆمارێکی پاک و پوختمان دەوێت، لەبەرئەوە دەمانەوێت یاساکە هەموار بکرێتەوە و هەڵبژاردنێکی پاک و پوخت ئەنجام بدرێت".

باسی لەوەشکرد "دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت، نەک نوێنەری حزبە سیاسییەکان بێت و پارتی و یەکێتی نوێنەریان بۆ دابنێت".

ئەوەشی وت "دەبێت هەموو فراکسیۆنەکان سازان بکەن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، نەک هەموو فراکسیۆنەکان دوای بیروڕای یەک  فراکسیۆن بکەون، بۆیە ئێمە وەک یەکێتی دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن بکرێتەوە".

وتیشی "ئەگەر هەموو فراکسیۆنەکان لەسەر یەک بەرنامە و یاسا رێکبکەوین و فراکسیۆنێک دژی ئەو رێککەوتنە بێت، ئەوا دیارە ئەو لایەنە نایەوێت هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆیە هیچ هێزێک رامان ناگرێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی کە هەمانە".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب