کوردستانی
د. سەباح هەورامی: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى ته‌نها لاى حكومه‌تە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ روونادات ئەگەر دوو ملیار دینار لە داهاتی نەوت تەرخانبکرێت بۆ کڕینی دەرمان لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ته‌ندروستیی سلێمانى ته‌نها لاى حكومه‌تە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6 نیسانی 2022 د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستيى سلێمانى رایگه‌یاند "كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان له ناوه‌نده‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له سلێمانى كێشه‌یه‌كى نوێ نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگى ئابى ساڵى رابردوو، ئێمه چه‌ندین جار هۆشداریمانداوه له‌م كێشه‌یه، ئێستاش به‌هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌وه نزیكه‌ى 60%ى ده‌رمانى هه‌ڵگیراوى ئێمه به‌كارهێنراوه و نه‌ماوه".
ئاماژەی بەوەکرد "له سلێمانى چه‌ندین كۆمپانیا و كه‌سایه‌تى و بازرگان هاتوونه‌ته‌سه‌ر خه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه و ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌رتى ته‌ندروستى به سه‌ده‌قه به‌ڕێوه‌نابرێت، چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه لاى حكومه‌تى هه‌رێمه و پێویسته ئه‌وان بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڕاى من هیچ روونادات ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاربدات دوو ملیار له داهاتى نه‌وت خه‌رجبكات بۆ سلێمانى و ئه‌م كێشه‌یه و كۆتایی پێبێت".
باسی لەوەکرد "كاتى خۆى كه كێشه‌ى نه‌ختینه‌یی له هه‌ولێر و دهۆك هه‌بوو كۆمپانیاكانى ده‌رمان ده‌هاتن بانكه‌كانى ئێمه چه‌كه‌كانیان بۆ ده‌كردن به پاره، با ئێستا ئه‌وانیش هاوكارى سلێمانى بكه‌ن".

له به‌شێكى دیکەی قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى وتی "پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌و راستییه تێبگات كه ده‌رمان پێش مووچه‌یه و چۆن پاره بۆ مووچه ته‌رخانده‌كرێت ئاواش پێویسته پاره بۆ ده‌رمان ته‌رخانبكرێت".
س،ر
س،ر