کوردستانی
لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ئەم رێنماییانە دەردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی گەڕانەکانیان بە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا چڕترکردەوە بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەردەوام لیژنەکانمان لە بازاڕەکاندا دەگەڕێن کە ژمارەیان هەشت لیژنەیە لە بەیانی تا ئێوارە دەگەڕێن لە بازاڕەکاندا بە مەبەستی چاودێریکردنی زیاتری بازاڕەکان".
ئاماژەی بەوەکرد "لەم چەند رۆژەی رەمەزاندا سەرپێچی هەبووە، بەڵام سەرپێچییەکان کەمبوون و ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە کە زۆربەی شوێنەکان پانەندن بە رێنمایی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت وتی "لەئێستادا پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە، بۆیە دەبێت دوکاندارەکان زیاتر ئاگاداربن و کەلوپەلەکانیان نەخنە بەردەم هەتاو و ئامێری فێنککەرەوە لە کۆگاندا دابنرێت، بۆئەوەی مادە خۆراکییەکان بەهۆی گەرماوە تێکنەچن و زیان بە تەندروستیی هاوڵاتییان نەگات".
س،ر