کوردستانی

بۆچی قوباد تاڵەبانی ئامادەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران نەبوو؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی قوباد تاڵەبانی ئامادەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران نەبوو؟
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە یاوەری وەفدێک بەرەو وڵاتی یۆنان بەڕێکەوت، بە‌ مە‌بە‌ستی بە‌شداریكردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابووری دێلفی لە‌ وڵاتی یۆنان.

سەمیر هەورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، رایگە‌یاند "دوانیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ چوارشەممە 6ی نیسانی 2022 قوباد تاڵە‌بانی, جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و وە‌فدێكی یاوە‌ری بە‌رە‌و یۆنان بە‌ڕێ كە‌وتن بە‌ مە‌بە‌ستی بە‌شداریكردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابووری دێلفی لە‌ وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت، هەرەەها بڕیارە‌ جێگری سە‌رۆك وە‌زیران وتارێك پێشكە‌ش بكات لە‌و دیدارە‌دا.

سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تیی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار و جێگری سەر‌ۆكی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ یاوە‌ری قوباد تاڵە‌بانی دە‌كە‌ن لە‌م دیدارە‌دا.

حەوتەمین دیداری ئابووری دێلفی، لە رۆژانی  6-9ی نیسانی 2022 دەبەسترێت, بابەتە سەرەکییەکانی دیدارە‌كە‌: ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئابووری جیھانی و رێگاکانی پێشخستنی، گۆڕانی کەشوھەوا، یەکێتی ئەوروپا: داھاتووی یەکێتیەکە، گۆڕانە تەکنەلۆجیەکان و گۆڕانکارییە ئابورییەکان و کۆمەڵگە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب