کوردستانی

بڕیارە سبەینێ مووچەی هەزاران کەس دابەشبکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارە سبەینێ مووچەی هەزاران کەس دابەشبکرێت
مەودا میدیا-

بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مانگی ئاداری وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو مووچەیەی بڕیارە سبەینێ بدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە لەو پارەیەی هاوپەیمانان دابینکراوە کە مانگانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەنێردرێت، ئەگەر نا تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ رۆژێکی دیاری نەکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ.

هەرچەندە دەبوو لە 25-3وە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرایە، بەڵام تائیستا کە مانگی چوارە مووچەی هیچ وەزارەتێک دابەشنەکراوە و دیاریش نییە کەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت.

پێشتریش لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "دواخستنی دابەشکردی مووچە، یەک ئامانجی لە پشتەوەیە ئەویش ئەوەیە تا جەژن یەک مووچە دابەشبکرێت، واتە بە 60 رۆژ مووچەیەک دەدرێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب