کوردستانی

بڕیاری داشکاندنی کرێی کارەبای نانەواخانەکان جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری داشکاندنی کرێی کارەبای نانەواخانەکان جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وەزارەتی کارەبا بڕیاری داشکاندنی کرێی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەردەکات و لە رۆژی 10ی چواری 2022 بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانیش دەڵێت "چارەسەری سەرەکی هەرزانکردنی نرخی ئاردە".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان و نەھێشتنی قۆرخکاری لە گرانکردنی نرخی نان بڕیاری داشکاندنی 50% کرێی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکانی دەرکرد"، ئازاد رەمەزان، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی دەڵێت "ئەو بڕیارە کاری ئێمە ئاسانناکات، چونکە ئێستا حکومەت کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکانی کردووە بە بازرگانی و چەند قاتی پێشتر پارەی کارەبامان لێوەردەگیرێت".

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی وتیشی "چارەسەر ئەوەیە نرخی ئاردمان بۆ هەرزانبکرێت، سەبارەت بە نرخی نانیش وتی ئەو نانەی شەشی بە هەزرا دینارە کێشی گونکەکان لە 100 گرام بۆ سەرەوەیە، بەڵام ئەو نانەی هەشتی بە هەزار دینارە کێشی هەر گونکێک لە دەوورووبەری 80 گرام دایە".

بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی کارەبا، بڕیارەکە لە رۆژی 10ی نیسانی 2022 بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی جێبەجێ دەکرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب