کوردستانی
گومرگـ لەسەر 12 جۆر خۆراک و شیری منداڵان ھەڵدەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ھەڵگرتنی رەسمی گومرگی بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر 12 جۆر بەرھەم و پێداویستیی خۆراکیی و ھەموو جۆرەکانی شیری منداڵ.

لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت کاریگەرییە نەرێنییەکان جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کەمبکرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر تاوەکو بارگرانی نەبوونی بەرھەمە خۆراکییەکان یان گرانبوونیان لە سەر ھاوڵاتییان دروست نەبێت.
ئەو بەرھەمە خۆراکییانەی کە بۆ ماوەی دوو مانگ رەسمی گومرگیان لەسەر ھەڵدەگیرێت پێکھاتوون لە ئارد، برنج، زەیتی خواردن، رۆنی بەستووی رووەکی و ئاژەڵیی، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شیری منداڵان بە ھەموو جۆرەکانییەوە.
لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە "ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان".
ھەر لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە لەڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگا و ئیدار سەربەخۆکان چاودێری نرخ و بازاڕ دەکرێت و لەدوای ئەو دوو مانگەی دیاریکراوە ھەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە ئەنجامی رێکارە پێشنیارکراوەکان دەکرێت.
ر. ئ.