کوردستانی

عەلی باپیر: پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی باپیر: پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە چۆنیەتی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پێکھاتەکان گۆڕانکاری تێدا بکرێت و یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەمواربکرێتەوە بەجۆرێک نوێنەرانی پێکھاتەکان بتوانن تەعبیر لە ویست و ئیرادە و خواستی دەنگدەرانی راستەقینەی خۆیان بکەن.

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ھاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ ھەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دادپەروەرانەدایە، بە پێویستیشی دەزانێت یاسای ھەڵبژاردن ھەمواربکرێتەوە و ژمارەی بازنەکانی ھەڵبژاردن گۆڕانکاری تێدابکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆمەڵ بۆچوونی وایە کە پێویستە لایەنەکان بگەنە سازان و رێکبکەون لەسەر کاندیدێکی ھاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و دواتر رێککەوتن بکرێت لەسەر پێکھێنانی حکومەتی عیراق".

عەلی باپیر جەختیش دەکاتەوە "کۆمەڵ لەگەڵ ھەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دادپەروەرانەدایە، کۆمەڵ بە پێویستی دەزانێت یاسای ھەڵبژاردن ھەمواربکرێتەوە، ژمارەی بازنەکانی ھەڵبژاردن و چۆنیەتی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پێکھاتەکان گۆڕانکاریی تێدابکرێت بەجۆرێک کە پەرلەمانتارانی پێکھاتەکان تەعبیر لە ویست و ئیرادەو خواستی دەنگدەرانی راستەقینەی خۆیان بکەن".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، وڵاتی تورکیا پشتیوانی سەقامگیریی و ئارامیی عیراق و ھەرێمی کوردستان دەکات و دەبێت ھەموو چین و توێژەکان ماف و ئازادییەکانیان تێدا دەستەبەربکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب