کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدایە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند، بڕیارە ئەمشەو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا لە ماڵی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدێكی یەكێتی كۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆ و تاوتوێكردنی دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی.

دوای ئەوەی سێیەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار شكستیهێنا، چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستووی سیاسی پێشكەش دەكات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب