کوردستانی
چەند کاتیۆشایەک لە سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک کاتیۆشا لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بەقەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە.
لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەکان بەھۆی سێ مووشەکەوە بوون کە لە نزیکی پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتوونەتە خوارەوە.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان دەڵێت " کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک لە دەوورووبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری ھەولێر کران".
لە راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆردا ھاتووە " مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، ھیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە".
ر. ئ.