کوردستانی
سلێمانی؛ باندێکی ساختەکار دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات لە سلێمانی باندێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه زه‌وییه‌كی گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە.
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات لە سلێمانی باندێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه زه‌وییه‌كی گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەبەوەدەکات، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گومان له مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌ها دەکەن، دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و لە ئەنجامدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سێ تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی فرۆشتنی زه‌وییه‌كه ده‌ستگیردەکەن.
باسی لەوەشکردووە "سێ تۆمەتبارەکە زەوییەکەیان به كه‌متر له نرخه‌كه‌ی خۆی و به به‌های نیو ملیۆن دۆلار فرۆشتووە، بەبێ ئەوەی خاوەنی زەوییەکە ئاگاداری مامەڵەیەکی لەو جۆرە بێت".
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە "ئه‌و سێ تۆمه‌تباره به بریكارنامه‌ی ساخته ئه‌و زه‌وییه‌یان فرۆشتووه و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه ئاگاداری فرۆشتنی زه‌وییه‌كه نه‌بووه"، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
ر. ئ.
ر. ئ.