کوردستانی
زیاد جەبار: وەزیری دارایی لە ماڵەوە کارەکانی بەڕێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی ماوەیەکی دورودرێژە لە ماڵەوە کارەکانی جێبەجێدەکات و بڕیاریداوە نەچێتەوە وەزارەت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی ماوەیەکی دورودرێژە لە ماڵەوە کارەکانی جێبەجێدەکات و بڕیاریداوە نەچێتەوە وەزارەت.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، وه‌زیری دارایی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراوەتەوە، بۆیە ماوەیەکی دورودرێژە له ماڵه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئیشوكاره‌كان نه‌وه‌ستێت، بەڵام بڕیاری خۆیداوه كه ناچێته‌وه وه‌زاره‌ت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بیانویه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی كه مووچه دوابكه‌وێت به‌داخه‌وه بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش خراپه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانیین ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌خۆرن له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ئێستا بارودۆخێك هاتۆته‌پێش كه مووچه‌كانیش به‌وشێوه‌یه دواده‌كه‌وێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین سه‌رچاوه كه بریتیه له 85% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وته، نرخی نه‌وتیش به‌وشێوه‌یه به‌رزبووتەوه ده‌كرێت بڵێین، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی دارایی زۆرباشدایه، به‌ڵام من بۆ ژیانی خه‌ڵك ناڵێم به‌ڵكو بۆ باری دارایی حكومه‌ت ده‌ڵێم، كه ئێستا له باری دارایی زۆرباشدایه ده‌كرێت بڵێم قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕیوه.
ر. ئ.