عیراقی
شانەی ئەمنی عیراق لەسەر هێرشە مووشەکییەکە هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی ئەمنی عیراق رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەولێر و مووشەکەکانیش لە دەروازەی حەمدانییەوە هەڵدراون.
شانەی ئەمنی عیراق رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەولێر و مووشەکەکانیش لە دەروازەی حەمدانییەوە هەڵدراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی نیسان شانەی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "گروپێکی چەکداری بە مووشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشیان کردووەتە سەر هەولێر، مووشەکەکانی لە ناوچەی چۆڵ و لە نزیک کۆمڵگەی نیشتەجێبوونی کەورگۆسک و پاڵاوتگەی کەورگۆسک و زێی گەورە کەوتوونەتە خوارەوە".
باسی لەوەشکردووە "سەرجەم مووشەکەکان لە دەروازەی سنووری حەمدانیە لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستەی هەولێر کراون".
هەر لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش هاتووە "هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان و کێوماڵکردووە بە ئامانجی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی هێرشە مووشەکییەکانیان ئەنجامداوە".
ر. ئ.
ر. ئ.