کوردستانی
کەشى ئەمڕۆ و سبەینێ باران، بروسکە و خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکان هەیە کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت "لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک، هەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکان هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێ، خێرای باش لە هەندێک ناوچە زیاد دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی ئێوارە تۆز و خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شارەکان و دەوورووبەری دەگرێتەوە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ".
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی خواروی عیراقی گرتووەتەوە و بەڕادەیەک ئاستی بینین زۆر نزمبووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمیش ئەو شەپۆلە ناوچەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
ر. ئ.

بیروڕا