کوردستانی
لە عیراق تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل بە شۆفێران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی عیراق ئاشکرایدەکات، لە ھەفتەی داھاتووەوە لە عیراق تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل دەدرێت بە شۆفێران، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمیش دەڵێت "پرۆسەیەکی درێژخایەندەبێت و رەنگە چەند ساڵێک بخایەنێت".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی عیراق ئاشکرایدەکات "لەسەر فەرمانی (لیوا تارق روبەیعی) بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆ، لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمۆبێل لە شارەکانی عیراق دەستپێبکات".
سەبارەت هەرێمی کوردستان ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "دروستکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە ھەرێم و عیراق یەک سیستمە، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی تابلۆکە لە ھەرێم دیاری نەکراوە، وتیشی، ئەو پرۆسەیە درێژخایەنە و رەنگە پێنج ساڵ بخایەنێت".
پێشتریش ھاتوچۆی عیراق رایگەیاندبوو، لە سەرەتای ساڵی 2022 لە تەواوی پارێزگاکانی عیراقدا دەست دەکرێت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆی ئینگلیزی، تابلۆ نوێیەکە بۆ ماوەی 10 ساڵ کاری پێدەکرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا