کوردستانی

داوادەکرێت راستەخۆ مووچە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دابەشبکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوادەکرێت راستەخۆ مووچە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دابەشبکرێت
مەودا میدیا-

لەلایەن ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە داوا لە حكومەتی عیراق دەکرێت خۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات و وردبینی لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكاندا بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی نیسانی 2022 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە نووسینگەی سلێمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی  رێكخرا، ئەنجومەنەکە یاداشتێكیان ئاراستەی حكومەتی عیراق كرد و داوایان كرد كێشەكانیان چارەسەربكات.

هەر لەو یاداشتەدا کە ئاراستەی حکومەتی عیراقیانکرد مامۆستایانی ناڕازی داوایانكرد حكومەتی ناوەند بەشێوەیەكی راستەوخۆ و لەڕێگەی بانكەكانییەوە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات و وردبینی بكات لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

داواشدەکەن حکومەتی ناوەند بە دام داواکارییەکانیانەوە بچێت و دەشڵین "بۆچی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان بێدەنگن بەرانبەر ئەو هەموو ستەمەی دەرهەق بە مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێكی گرنگی كۆمەڵگەی عیراقی دەكرێت؟".

ر.ئ.
Qaiwan
Qaiwan