کوردستانی

مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەنەوە ئەمڕۆ مووچەی مانگی دووی 2022ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر دەکەینەوە کەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی نیسانی 2022 سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی دووی ئەمساڵ".

بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan