کوردستانی

خورماتوو؛ داعش چوار شوان دەڕفێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خورماتوو؛ داعش چوار شوان دەڕفێنێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو رایگەیاند، لە سنووری گوندێکی قەزای خورماتوو تیرۆریستانی داعش چوار شوان دەرفێنن.

 حوسێن عەلی، بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە مەودا میدیای راگەیاند "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی نیسانی 2022 چوار شوان لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیاندا لە نزیک گوندی تامور لە سنووری نێوان تکریت و خورماتوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رێفێندران".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی شوانەکان".

بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو وتیشی "تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە ھەڵهاتوون و شوانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan