کوردستانی
کچێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 20 ساڵ گەیەندرایە لە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت خۆی کوشتووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی نیسانی 2022 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوڕۆ تەرمی کچێک بە ناوی (ک . ح . ح) لەدایکبووی ساڵی 2002 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گوندی (گردەسپیان) گەیەندرایە نەخۆشخانە".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای پشکنین و توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە، بە وتەی کەسوکارەکەشی، کچەکەیان بۆخۆی خۆی کوشتووە".
شۆڕش ئیسماعیل وتی "دوایی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بە مەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
س،ر

بیروڕا