گشتی

بەمشێوازە ماسی سەلەمون لە فڕندا ببرژێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمشێوازە ماسی سەلەمون لە فڕندا ببرژێنە
مەودا میدیا-

ماسی سەلەمون خواردنێکە زۆربەمان ئارەزووی خواردنی دەکەین، بەڵام تۆ دەتوانیت بەمشێوازە ئامادەی بکەیت بۆئەوەی چێژی زیاتری هەبێت.

کەرەستەکان :

- 2 پارچە ماسی سەلەمون.

- کەرەوزی ورد کراو، بیبەری رەنگاو رەنگی وردکراو،  بیبەری تیژی وردکراو.

- ئاوی گوشراوی لیمۆ.

- یەک کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.

- سیر.

- تەماتە و پیاز و لیمۆ.

- خوێ.

- یەک کەوچکی چا بیبەری توونی هاڕاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی 

- ماسییەکە جوان بشۆرەوە و دواتر بیخە سەر سینیەک تاوەکو وشک دەبێتەوە، دواتر بە ترش و خوێ و لیمۆ ماسیەکە خۆش بکە،  دواتر دەیخەینە ناو فڕنەکە و سەرەتا سەرەوەی دەبرژێنین و دواتر ژێرەوەی.

- سۆسێکی بۆ ئامادە دەکەین بە کەرەستەکانی سەرەو هەموویان تێکەڵ دەکەین، کە بریتین لە، سیر، خوێ، زەیتی زەیتون، بیبەری تیژ و بیبەری رەنگاوڕەنگی وردکراو و هەموو کەرەستە وردکراوەکان، دواتر لیمۆکە تێکەڵ بە سۆسەکە دەکەین و  دەیکەین بەسەر ماسیەکەدا، دەشتوانرێت بۆ دروستکردنی سۆسەکە خەڵاتەی کارەبایی بەکاربهێنرێت، هەروەها تەماتە و لیمۆ و پیازیش بۆ رازندنەوەی ماسییەکە بەکاردەهێنین، بەم شێوازە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن