کوردستانی

کورسیی کۆتاکان، پەرلەمان دەکات بە دووبەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کورسیی کۆتاکان، پەرلەمان دەکات بە دووبەرەوە
مەودا میدیا-

کەمەنەتەوە و پێکهاتە ئایینییەکانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان 11 كورسی كۆتایان هه‌یه‌، رایدەگەیەنن دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستكارییه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنن، كه‌ ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان  بێت .

 پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كان، داوا ده‌كه‌ن یاسای هه‌ڵبژاردن هەموار نەکرێتەوە و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان دەستکاری نەکریت و سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌ یه‌ك بازنه‌ییدا بمێنیتەوە نەگۆڕدرێت بۆ فره‌ بازنه‌یی و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان وەک خۆی بمێنێتەوە.

 لایەنە سیاسییەکانی دیکە کە کورسی پەرلەمانییان هەیە بێجگە لە پارتی و کۆتاکان، داوادەکەن یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و سازانی هەموو لایەنەکانی لەسەربێت.

مونا قاوه‌چی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان و سکرتێری پەرلەمان،   بۆ ماڵپەڕی کوردستان 24  قسەی کردووە و رەتیدەکاتەوە داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرابێت، کە دانیشتن ئەنجام نەدات تا فراکسیۆنەکان دەگەنە رێكکەوتن.

ئه‌و پرۆژه‌ هه‌موارانه‌ی ئاماده‌كراون، كورسی كریستیانه‌كانی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكردووه‌ و دوو كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی و دوو بۆ دهۆك و یه‌ك كورسی بۆ هه‌ولێر.

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan