کوردستانی

پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد".

دەشڵێت "پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتییان بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری توانییان لە چەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن".

پۆلیسی سلێمانی باس لەوەدەکات "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو".

باس لەوەش دەکات "لەئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".
 ک. ر.

Qaiwan
Qaiwan