کوردستانی
دامەزراندن دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەڵایەتی - توێژەری دەروونی ) هەیە.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی باس لەوەش دەکات "هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم ) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سرووشتی (معالِج طبیعی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر و كارگوزاری لە رەگەزی (مێ) وە هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری راهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەلەبجە".
وەزارەت رایدەگەیەنێت "پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت".

تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە رێكەوتی 9/4/2022 تا رێكەوتی 30/4/2022.
لینکی فۆڕمەکە
بیروڕا