کوردستانی
کەشوهەوا سبەینێ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای سبەنێی شەممە بڵاوکردەوە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
پارێزگاى هەولێر
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای سبەنێی شەممە بڵاوکردەوە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
پارێزگاى هەولێر
*سبەینێ شەممە
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەبوونی تۆز و خۆڵ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە 2 پلە وە بارینی باران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو تۆز و خۆلە لە کاتەکانی ئێوارەدا نەمێنێت .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى.
. پارێزگاى سلێمانى
. پارێزگاى سلێمانى
* سبەینێ شەممە
*کەش/ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت وە هەبوونی خێرایی با و تۆز و خۆڵ, ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە وە پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو خۆلبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەو نەمێنێت .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى.
پارێزگاى دهۆک
پارێزگاى دهۆک
* سبەینێ شەممە
کەش/ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سوک , وە بارینی باران و هەبوونی هەورەتریشقە لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى.
پارێزگاى کرکوک
* سبەینێ شەممە
*کەش/ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ هەبوونی تۆز و خۆڵ وە دابەزینی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 – 3 پلە .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .
ک. ر.
ک. ر.
بیروڕا


