کوردستانی
وادەی کۆتایی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خۆڵبارین کۆتاییدێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری نمەباران هەیە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خۆڵبارین کۆتاییدێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی دوو رۆژە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کۆتاییدێت.
لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا ئەوەش هاتووە، سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


