کوردستانی
بەراورد بە ساڵی پار ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 1,68 مەتر زیاترە، دەشڵێت "ئومێددەکەین لە مانگی چواردا بارانێکی باش ببارێت و ئاستی ئاوەکە زیاتر بەرزببێتەوە".
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەراورد بەساڵی رابردوو تا ئەمکاتە 1,68 مەتر زیاترە، بەشێوەیەکی گشتی بەنداوەکە لە 50% ئاوی تێدایە، واتە نیوەیە".
ئەوەشی روونکردەوە "بەراورد بە ساڵی پار ئەمساڵ رۆژانە بڕی 25 مەتر موکەعەب ئاو دەچێتە بەنداوەکەوە لە کاتێکدا ساڵی پار رۆژانە لەم کاتەدا 17 مەتر موکەعەب ئاوی تێدەچوو، وتیشی، رێژەی باران بارین تا ئەم کاتە 346ملم لە دەربەندیخان".
سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا مەترسی کەم ئاویمان تێپەڕاندووە؟ بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد "هێشتا کاتمان لەبەردەمداماوە بۆ باران بارین و ئومێدەکەین لە مانگی چواردا بارانی زیاتر ببارێت، هەربۆیە جارێ ناتوانین بڵێن مەترسی کەم ئاوی تێپەڕیوە یان نا".
ر. ئ.

بیروڕا