کوردستانی
سبەینێ وەزارەتی دارایی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سبەینێەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکات و وەزارەتی تەندروستیش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.
بەگوێرەی ئەو خشەتەیەی رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە سبەینێ یەکشەممە 10ی نیسانی 2022 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممەش مووچەی هێزەکانی 70 و 80 سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، بریاریشە تا 28 نیسان مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشبکرێت.
لەکاتێکدا دەبوو ئێستا ئامادەکاری بکرایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی سێی دابەشنەکردووە، سەرەڕای ئەوەی نزیکە 15 رۆژ بەسەر کاتی دابەشکردنیدا تێپەڕیوە.
ر. ئ.

بیروڕا