کوردستانی

تەرمی پێنج كۆچبەر لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی پێنج كۆچبەر لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێنەوە
مەودا میدیا-

بە گوێرەی دەزگای لوتکە لە هەفتەی داهاتوودا تەرمی پێنج لەو كۆچبەرە كوردانەی لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لە یۆنان گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ و نیو بەسەر رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە 21ی كانونی یەكەمی 2021 لە نزیك دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی پێنج کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە".

دەزگای لوتکە لە زاری حسێن حەمەساڵح، نوێنەریان لە یۆنان دەڵێت "دۆزینەوەی تەرمەكان دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر بێسەرشوێنبووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و رادەستکردنی بووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان" وتیشی، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان".

ئەو كۆچبەرانەی تەرمەكانیان دەگەڕێندرێنەوە بریتین لە:
یەکەم: جێگر ئەبوبەكر برایم تەمەن بیست و دوو ساڵ
دووەم: بارێز ناسیح محەمەد تەمەن بیست و دوو ساڵ
سێیەم: ژاکاو محەمەد ئەمین تەمەن بیست و سێ ساڵ
چوارەم: سێڤدا فریاد عەلی تەمەن شەش ساڵ
پێنج: محەمەد ڕێبوار عەبدوڵا تەمەن دوو ساڵ

دەزگای لوتکە ئاشكراشیكرد، تائێستا دۆسیەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو رووداوە و سەرجەم رووداوەکانی ساڵانی رابردوو بە کراوەیی ماون و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan