کوردستانی

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا-

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم پێشخراون.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوو "تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2021-2022 لە 21ی 4ی 2022 دەستپێدەكات".

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی نیشتمانی بۆ قۆناغی 9ی بنەڕەتی لە 10ی 5ی 2022 دەستپێدەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی نیشتمانیی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لە 11ی 6ی 2022 دەستپێدەكات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan