کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر جوڵەکانی ئەم دواییەی داعش ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند رۆژی رابردوودا زیادیانکردووە، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت "مەترسییەکانی داعش بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە".
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش بە مەودا میدیای راگەیاند "داعش رێکخراوێکی تیرۆیستی جیهانییە و کۆتایی نەهاتووە، بەردەوام لە جموجۆڵدان و ئەوەی کە دەڵێن ماوەیەکە چالاکییان نەماوە راستنییە، ئەوان هیچ کات نەوەستاون لە کردەوە تیرۆریستییەکانیان".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی "ئۆپراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەردەوامدەبن بۆ لەناوبردن و راونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش".
سەبارەت بە لیوا هاوبەشەکانیش ئەوەی ئاشکراکرد "رێکارەکانی پێکهێنانی لیواکان کۆتاییان هاتووە و چاوەڕێن بودجەی 2022ی عیراق جێگیربکرێت، لەو بودجەیە مووچە و بودجەی تایبەت بۆ پێداویستییەکانی ئەو لیوایانە تەرخانبکرێت و دەست بەکارەکانیان بکەن".
ر. ئ.

بیروڕا